وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران بە فەرمی پچڕاندنی هێڵی ئینتێرنێتی ڕاگەیاند

هاوکات لەگەڵ تووندتر بوونی باروودۆخی ئەمنیەتی لە چەندین شاری ئێران بە بۆنەی ٥ی بەفرانبار، وەزارەتی پەیوەندی و تێکنۆلۆژی ئێران، لەگەڵ پەسەندی پچڕانی ئینتەڕنێت لە چەندین شاردا، بۆ پاساوی ‌‌هێنانەوە ئەو کارەی ئەمنیەتی ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار، هەواڵنێری ئیلنا هەر لەم پەیوەندییەدا لە زمانی لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەم وەزارەتخانەیە کە ناوی نەبردراوە، پچڕانی ترافیکی نێونەتەوەیی هێڵی ئینتێرنێتی تەلەفونی بە " بڕێاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان" ناو برد و ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆر بوونی ئۆستانەکان بۆ ژێر ئەم بڕیارە هەیە.

بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئیران، تا ئێستا ئۆستانەکانی " کوردستان، ئەلبۆرز، زەنجان و فارس تووشی ئەم گرفتە بوون.

پێشووتر، موحەمەد جەوادی ئازەری جەهرۆمی، وەزییری پەیوەندییەکان و تیکنۆلۆژی زانیاری ئێران لە ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز لە کاردانەوە بە ڕەخنەکان سەبارەت بە پچڕانی هێڵی ئینتەڕنێت ڕایگەیاندبوو کە پچڕانی هێڵی ئینتەڕنێت جارێکی دیکە ڕوو نادات بێجگە لە چەندین خاڵی تایبەتدا.


PM:03:55:25/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌