دیواندەرە: ڕووداوی گاز گرتن ٦ کەسی کرد بە قوربانی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی بە هۆی گازگرتنەوە، 
٦ ئەندامی بنەماڵەیک لە گوندی "قەرە گوڵ"ی سەر بە شاری "دیواندەرە" بوون بە قوربانی کە ١ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوێزراونەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئێستا ئەو ٥ کەسەی دیکە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان و بارودۆخی یەکێک لە قوربانییەکان ناجێگیرە.
بە هۆی نا ستاندارد بوونی کەرەستەکانی گەرم کەرەوە و کەمتەرخەمی بەرپرسان بۆ چاوەدێری کردن بەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی ئەم کەرسەتانە و چۆنیەتی بە کارهێنانیان هەموو ساڵێک لەگەڵ دەسپێکی وەرزی سەرما لە ناوچەکانی کوردستان ڕوودای لەم چەشنەی لێ دەکەوێتەوە.

AM:11:19:25/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌