کوشتن و بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سنووری "چاڵدێران" هێزە نیزامییەکانی ڕژیم  ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو سنوورە دەدەنە بەردەستڕێژی گولە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی "وەهاب حەسەن زادە" تەمەن ۲۱ساڵ خەڵکی ئاوایی "عیسا گولیک"  گیانی لەدەستدا و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی "شەهرام حەیدەری" بەسەختی برینداربوو.

هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە ڕۆژی  سێ شەمە ٣ بەفرانبار هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری "زەلی بانە" ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گولە کە بەوهۆیەوە ٢ کۆڵبەر بەناوەکانی" عزیز عەزیزی خەڵکی ئاوایی بنەژاژ و سعدوڵا محمودی خەڵکی ئاوایی سرسول سەربەناوچەی نمشیری  شاری بانە" بەسەختی برینداربوو.

لە هەمانکاتدا هەمان ڕۆژ  لە "هەورامان" کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "سەڵاح درزیانی"  بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی کێوی تەتە بەسەختی برینداربوو

PM:10:09:24/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌