بڕیار بۆ دیپۆرتی چالاکی سیاسی کورد "عادڵ بەهرامی" لە تورکیە بۆ ئێران دراوە!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "عادڵ بەهرامی" چالاکی  سیاسی کوردی خەڵکی شاری "کامیاران" کە لە زیندانی شاری "ئانتالیا" وڵاتی تورکیە دەستگیر کرابوو بە مەبەستی دیپۆرت کردنەوە بۆ زیندانی شاری "ئاگرێ"ی کوردستانی باکوور گوێزراوەتەوەو لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە پێی ڕاگەیندراوە بڕیار وایە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.
 "عادڵ بەهرامی" بە مەبەستی سەفەر بۆ ئورووپا لە وڵاتی تورکیە نیشتەجێ بوو کە ساڵی ڕابردوو لایەن پۆلیسی تورکیە دەستگیر کراو لە پەیوەندییەکی تەلفۆنیدا بە یەکێک هاوڕێیانی ڕاگەیاندوە کە بڕیار وایە لەم ڕۆژانەدا دیپۆرت بکرێمەوە بۆ ئێران.
عادڵ بەهرامی هەر لەم پەیوەندییە تەلەفونیەدا شی کردوەتەوە: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو  لە زیندانی شاری "ئانتالیا" بۆ زیندانی شاری "ئاگرێ"ی کوردستانی باکوور گوێزراومەتەوە و لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە پێیان ڕاگەیاندووم کە بڕیار وایە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئێران دیپۆرت بکرێمەوە، هەر بۆیە داوا لە سەرجەم ئازادی خوازان دەکەم کە هەوڵی خۆیان بۆ پێشگرتن بە دیپۆرت بونەوەم بگرن چوون ئەگەر دیپۆرت بکرێمەوە گیانم دەکەوێتە مەترسیەوە.


PM:09:15:24/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌