ناونیشانی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی کرماشان ئاشکرا بوو

لە درێژەی ئاشکرابوونی ناوی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران، ناونیشانی کەشیکی دیکە بۆ ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات " ئاشکرابوو.
سەعید ڕەزایی" کوڕی "شەمسوڵا" تەمەن ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری "کرماشان" یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەیە. سەعید ڕەزایی" لە خۆپیشاندانەکانی "دەوڵەت ئاوا"ی کرماشان گولە بەر سەر دەکەوێت و دەست بە جێ گیانی لەدەست دەدات.
"ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی" توندووتیژی بۆ سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لە ئێران لە ڕادەبەدەر بوە و لانیکەم ٢٠٨ کەس لە خۆپیشاندەران تەنیا لە ناو خۆپیشاندانەکاندا گینیان لەدەست داوە و تا ئەو جێگایەی کە زانیاریمان بێت بە دەیان کەسی دیکە و لە ژێر ئەشکەنجەدا گینیان لەدەست داوە.
"بریان هوک" نوێنەرى تایبەتى ئەمریکا سەبارەت بە کاروبارى ئێران باسی لەوە کردبوو کە لەوانەیە ڕێژەی کوژراوان لە هەزار کەس زیاتر بێت.


PM:03:13:09/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌