سادقی؛ کرێکاران دەبێت لە ژێر هێڵی هەژاری دا ژیان بکەن!

حەسەن سادقی جێگری بەپرسی ماڵی کرێکار لە ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای گرانی و بەرز بوونەوەی نرخی شت و مەک لە ئێران هێڵی هەژاری لە بۆ ٧ میلێۆن بەرز بوەتەوە ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر زانایان و کارناسانی ئابوورری هێڵی هەژاریان ٨ میلێۆن تمەن ڕاگەیاندبوو و لە ئوستانی وەک تاران ئەم ڕێژەیە ١٢ میلیۆن تمەنە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی ٩٨ی هەتاوی کە لە لایەن شۆرای باڵای کارەوە دیاری کراوە ١میلێۆن ٥١٧ هەزار تمەنە، سەرەڕای بەرز بوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخی کاڵاو شت و مەک لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سادقی ڕایگەیاندووە کە دەبێت حەقدەستی کرێکاران تەنیا بۆ ٥ میلێۆن تمەن بەرز بێتەوە کە ئەگەرچی هێشتا ئەو پێشنیارەوە نەچووەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە، بەڵام لە ئەگەری جێ بە جێ کردنی ئەو بڕیارە سەرەڕای شەپۆلی نوێی گرانی ٢ میلێۆن لە خوار ئەو ڕادەیەیە کە پێشتر لە لایەن کارناسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی وەکوو هێڵی هەژاری لە ئێراندایە لە حاڵێکدا کە نرخی شت و مەک لە ئێران لە هەندێک حاڵەت دا ١٠٠٪ و بگرە زیاتر بەرز بونەوەی بە خۆیەوە بینیوە بە دڵنیایەوە هێڵی هەژاری لە ئێستادا زۆر بەرزتر لە ئەو کاتەیە.

ئەگەرچی لە کاتی دیاری کردنی حەقدەستی کرێکاران لە ئێران هەندێک کەس وەک نوێنەری کرێکاران لە کۆبونەوەی بە دیاری کردنی حەقدەستەکان لەو ساڵەدا بەشداری دەکەن، بەڵام لە راستیدا ئەوانە نوێنەری ڕاستەقینەی کرێکارنی ئێران نین و بگرە لاینگری لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکەن بۆ چەوساندنەوەی کرێکاران، هەروەها کە لە هەواڵەکاندا بڵاو دەکرێتەوە  ئەگەر کرێکاران لە ئاستی ئەو زوڵمو زۆرە ناڕەزایەتی دەر ببڕن، لەسەر کارەکانیان دەر دەکرێن یا سەرکوت و زیندانیان دەکەن و یا سەر بە نیست دەکرێت و کۆماری ئیسلامیش بە تەواوی مانا پاڵپشتی لە چەوساندنەوەی کرێکاران لە ئێران دەکات.

PM:03:06:04/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌