نیگەرانی سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران

 ڕۆژی دوشەممە٢٧ی خەزەڵوەر "ئێستیفان دووجاریک" وتە بێژی ئانتۆنیۆ گوتێرش، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ بە نیگەرانیەوە چاودێری ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان لە ئێران دەکات.

وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵامی پرسیارێک لە پەیوەند لەگەڵ ئاڵووگۆڕەکانی ئێران و لوبنان وتی: " سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەند لەگەڵ ئێراندا بە نیگەرانیەوە ئاڵووگۆڕەکانی ئێران و بە تایبەت خۆپیشاندەران و هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنیەتییەکان لە ئاخری هەفتەدا چاودێری و تاوتوێ دەکات." و هەروەها باسی لەوە کرد کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوژرانی خۆپیشاندەران لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان زۆر ناڕاحەت و نیگەرانە بووە.


PM:04:23:19/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌