دوایین زانیاریەکان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان

سەرچاوەیەکی هەواڵ لە شاری کرماشان ڕایگەیاند؛ خۆپیشاندانەکان لە ناڕەزایەتی بە گرانی بێنزین بە شێوەی بەرین لەو شارە بەردەوامە و لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا شەوی دووشەممە٢٧ی خەزەڵوەر خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر کەڵانتەری گەڕەکی "ئاریا شار" و گەڕەکی شارەکی "تەعاون"ی شاری کرماشان دا گرتوە و دەستیان بەسەر چەک و چۆڵەکانیاندا گرتوە.

جێگای باسە شەوی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر خۆپیشاندەران دستیان بەسەر کەڵانتەری گەڕەکی "جافر ئاوا"ی شاری کرماشاندا گرتوە.
تا ئێستا ئاماری گیانبەختکردوانی شاری کرماشان گەیشوە بە ١٦ کەس و بە دەیان کەس بریندار بوون، هەر وەها لانیکەم ٤ کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕژیم لەو خۆپیشاندانانەدا کوژراون.


AM:10:15:19/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌