دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان

بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان خۆپیشاندان لە شاری کرماشان پێی ناوەتە ٣هەمین ڕۆژی خۆیەوە و لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی شەوی ٢٦ی خەزەڵوەر خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر کەڵانتەری گەڕەکی "جافراوا"ی "کرماشان" گرتوە و لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە ١ کەس بە ناوی "نادر بیرەوەند" تەمەن ٢٢ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە شەهید کراوە.
تا ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە گیانبەختکردنی ١٦ کەس و بریندار بوونی دەیان کەس لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی شاری کرماشان دەکەن.
جێگای باسە کە ئەرتەش ئەرکی پاراستنی دەنگوڕەنگی شاری کرماشانی لە ئەستۆ گرتوە.


PM:03:47:18/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌