خۆپیشاندان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە هەندێک لە شارەکانی "مەریوان،بۆکان، کرماشان، سنە، سەقز و چەندین شاری دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆپیشاندان بەردەوامە.
سەرچاوەیەک لە شاری مەریوان ڕایەگەیاند؛ لە مەیانی جەهادی مەریوان لە نێوان خەڵک و خۆپیشاندەران تێکهەڵچوون هاتوەتە ئاراوە و ٧ کەس لە خۆپیشاندەران بارودۆخیان ناجێگیرەو ٢ کەس شەهید کراون و هەروەها ڕاگەیندراوە ٢کەس لە ئەندامانی سوپای پاسدارن بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراون. تا ئێیستا بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە ئاسۆی ڕۆژهڵات گەیشتوە ٦ کەس لە شاری مەریوان گیانیان بەختکردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە شاری سنە ڕایانگەیاندوە؛ لە مەیانی ئێنقلاب، خیابانی نمەکی، مەحەلەی غەفوور و گەڕەکی کانی کوزەڵە کۆبونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچووە و ئێستاش بەردەوامە.

سەرچاوەیکی دیکە لە شاری بۆکان ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو شارە لە فلکەی فەرمانداری ئەو شارە خۆپیشاندان بەڕێوە ئەچیت.
سەرچاوەیەکی هەواڵ لە شاری "سەقز" ڕایگەیاند کە خۆپیشاندان لەو شارە دەستی پێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
بە هۆی ئەوەی سەریعی وبەرینی ڕووداوەکان و بچڕانی هێلی ئینترنێت لە ئێران ئاماری دەقیق لە کوژراو و بریندارەکان لە بەر دەست دا نیە.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕێگرتن بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک، پەنای بۆ هەموو ڕێگایەک بردوە بەڵام خەڵکی ناوچە جیاجیاکی کوردستان هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێران لە خۆپیشاندان بەردەوامن.

PM:04:07:17/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌