بۆکان/ خۆپیشاندان لە ناڕەزایەتی بە گرانی بێنزین دەستی پێکرد


هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری بۆکان ڕایگەیاند؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٩٨ خۆپیشاندان لە ناڕەزایەتی بە گرانی بێنزین لە فەلکەی فەرمانداری ئەو شارە دەستی پێکردووە.

 سەرەڕای ئەوەی کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە گازی فرمێسک ڕێژ هەوڵیان بۆ بڵاوە پێکردنی جەماوەری خۆپیشاندەر داوە، بەڵام ئەو هەوڵەیان سەرکەوتوو نەبووە و خۆپیشاندان بەردەوامە.
بە هۆی ئەوەی کە هێڵی ئینتنترنێت لە شار و ناوچەکانی ئێران بچڕاوە ویدیۆ و وێنەی تایبەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ لە بەردەستدا نیە.


PM:01:29:17/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌