ئەمڕؤ لانیکەم ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوون


١_ ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر بەشێک لە زیانبەرکەوتوانی لافاوای ساڵی ڕابردوو لە شارۆچکەی "مەعمولان" سە بە ئوستانی لۆڕستان" بۆ نارەزاییەتی بە دابین نەکردنی زەوی بۆ درووستکردنی خانو لە بەردەم بەخشداری ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دوای تێپەڕینی ٨ مانگ بەسەر سێڵاو سەرەڕای ئەوەی کە بەڵێنیان بە خەڵک دابوو بۆ چارەسەری زیانەکانی دوای سێڵاوەکە، بەڵام تا ئیستا هیچ خزمەت گوزاریەکیان بە زیانبەرکەوتوان نەگەیاندوە و لە بارودۆخێکی نالەبار دا ژیان بەسەر دەبەن.

٢_  ڕۆژی یەکشەممە بەشێک لە کرێکارانی "کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە" بۆ ٦مین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە دواکاریەکانیان ناڕەزایەتی جەماوەریان بەڕێوە برد.
داواکاری کرێکارانی ناڕازی بریتین لە؛ پێدانی حەقدەستی کرێکاران، گەڕانەوەی کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیان، هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانەی  بە دژی هاوکارانیان داسەپاوە، بەرگری لە دابەش بوونی بەشەکانی ئەو کارخانەیە و گەڕانەوەی ئەو کارخانەیە بۆ بەشی دەوڵەتی و بەڕێوەبردبی لە لایەن نوێنەرانی سەربەخۆی کرێکاران 

٣_ کرێکارانی کارخانەی " قەندی شوش"  لە نارەزایەتی بە پشوودانی زۆرەملی لە لایەن خاوەنکارەکانیانەوە، لە بەردەم ئەو کارخانەیە کۆبونەوەی ناڕازایەتیان بەڕێوە برد.

٤_ کرێکارانی پرۆژەی "مرمت ارگ قدیم بم" لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستی ٣ مانگی دواکەوتووی خۆیان، لە بەردەم پایەگای ئەرگی قەدیمی بەم سەر بە ئوستانی "کرمان" کۆبونەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.

PM:05:55:09/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌