سەردەشت/ بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی ڕژیم

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە١٨ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندی "ساوان" سەر بە شاری  "سەردەشت" بە ناوەکانی "سیامەند مەحمەد عەبدوڵڵا" ١٩ ساڵ تەمەن و "سیروان حسێن عەبدوڵڵا" ٢٥ ساڵ تەمەن بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری "سەردەشت" بریندار بوون.
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لەم بارەیەوە ڕایگەیاند؛ ئەو دوو کۆلبەرە لە  "پا و زک"وە بریندار بوون و ئیستاش بۆ چارەسەری برینەکانیان بۆ نەخۆشخانەی شاری "قەڵادزێ" سەر بە  ئوستان "سلێمانی" یەی کوردستانی باشوور گوازتراونەتەوە.

PM:05:37:09/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌