دۆزینەوە دیوارێکی مێژوویی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات


ئاسۆی ڕۆژ/ هەواڵە بڵاو کراوەکان باس لە پەیدا کردنی دیوارێکی  مێژوویی  بەردینە لە ناوچەی "سەرپێڵ زەهاو" ی سەر بە ئوستانی "کرماشان" دەکەن کە مێژووەکەی هەڵ دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧٠٠ساڵ پێش ئیستا. لە زانیاریە سەرەتاییە بڵاو کراوەکان کارناسان ڕایانگەیاندوە؛ ئەم دیوارە درێژایی ١١٥ کیلۆمێتر، ٥ میتر پانتایی، ٣ میتر بەرزایی و بە شێوازی دیفاعی درووست کراوە.

دەوترێت کە ئەم بینایە هاوشێوەی دیواری مێژوویی "هادریان" لە ئینگلستانە کە لە لایەن ڕوومیەکانەوە درووست کراوبوو و لەوانەیە خاوەنی بورجەکی نیگابانی و یا ساختمانی نیگابانی بێت، جێگای باسە کە بیناسازانی کۆن بۆ درووستکردنی ئەم دیوارە لە کەرەستەی خۆجێی بۆ درووست کردنی ئەم بینایە کەڵک وەرگیراوە.

AM:10:52:07/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌