سنە/ خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەر دایە "فاتمە ئەسکەندەری" خوشکی هاوڕێی گیانبەختکردوو شەهید "جەماڵ ئەسکەندەریان"لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ جەماڵ ئەسکەندەری پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە بوو کە ساڵی ١٣٦٦ لە کاتی بۆمباران کردنی شاری هەڵبجە وێڕای ٧١ پێشمەرگەی دیکەی گوردانی "شوان" کەوتنە کەمینی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی و دەستگیر کرا و دواتر ساڵی ١٣٦٧ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە زیندانی شاری سنە سێدارە درا و گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کورد بەخت کرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە  سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕوو سوور و سەربەرزی "دایە فاتمە" دەکەین و بەڵێن دەدەین تا دوا هەناسە درێژەدەری ڕێگا و ڕیبازی هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە بین.

PM:04:08:06/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌