وەرگەڕانی تانکێری نەوت لە ڕێگای سنە_مەریوان قوربانی لێ کەوتەوە


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی خەزەڵوەر بە هۆی وەرگەڕانی تانکێرێکی نەوت لە ڕێگای مەریوان_سنە  تانکێرێک کە هەڵگری باری نەوت بوو لە نزیک گوندی "نگڵ" وەرگەڕاوە و ئاوری تێ بەر بوو.
لە ئەنجامی گڕتێبەربوونی ئەو تانێكرە شۆفیرەکەی دەستووتێت و گیانی لە دەست دەدات. 
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە گڕی ئاگرەکە ئەوندە بەهێز بوو کە تەنانەت پلاک و تابڵۆکی تانکێرەکەشی سووتاندووە بۆ ئەوە بناسرێتەوە کە ئەو تانکێرە هی کام وڵاتە. جێی ئاماژەیە کە تانکێرە عێراقییەکان لە کوردستانی باشوورەوە بۆ گواستنەوەی بەرهەم نەوتییەکان بۆ بەندەرەکانی ئێران هات و چۆ دەکەن.

AM:11:47:06/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌