دەستگیر کردنی ئەفسرێکی سوپای "قودس" لە ماڵ نووری مالیکی!


سەرچاوەکانی هەواڵ لە عێراقەوە باس لەوە دەکەن کە شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا کەسێکیان لە ماڵی "نووری مالیکی" سەرۆک وەزیری پێشووی عێراق دەستگیر کردووە.
ئەگەرچی وردەکاری ئەم هەواڵە ڕوون نییە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە دەستگیر کراوەکە، بەرپرسێکی پلە بەرزی "سپای قودس" لقی دەرەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییە. 
باس لەوە دەکرێت لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئەندامانی سپای قودس بۆ سەرکوت کردنی خەڵک هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک و خەڵکانێکی زۆر لە خۆپیشاندەرانی عێراقی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای قودسی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کوژراون. 
جێی ئاماژەیە ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ (١٣٩٨ی هەتاوی) دۆناڵد ترامپ "سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی" وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەرەکی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای خستە ناو لیستی گەمارۆکانی وڵاتەکەیەوە.

PM:12:37:05/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌