بۆکان/ مامۆستا و پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵیک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ئۆکتۆبر (٣ی خەزەڵوەر) کاک عومەر چابوک مامۆستای زمانی ئینگلیزی و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ عومەر چابوک لە شۆڕشی کوردستان لە ساڵی ٥٧ چەکی پڕ لە شانازی کۆمەڵەی لە شان کرد و بە هۆی لێهاتووی و خۆنەویستییەوە پێگەیەکی تایبەتی لە ناو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

هاوڕێ عومەر پاش گەڕانەوەی بۆ ناوخۆ وەک پێشوو پیشەی مامۆستای زمانی ئینگلیزی هەڵبژارد و لە فێرکردن و پێگەیاندنی هەزاران کوڕ و کچی شاری بۆکان بە زمانی ئینگلیزی دەوری باڵای هەبوو. هاوڕێ عومەر خاوەن خۆشەویستی و پێگەیەکی بەهێزی جەماوەری بوو لە شاری بۆکان و ناوچەکانی دەورووبەری. کاک عومەر تا دوا هەناسەی بە ئارمان و ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەی وەفادار مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە وێڕای بەرز نرخاندنی خزمەت و خەباتی هاوڕێ عومەر چابوک سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی بەڕێزی چابوک و خزم و کەس و کار و هاوڕێیانی و بە تایبەتی هاوڕێیان کاک هەمزە و خوشکە تووران و یادی هەموو هاوڕێیانی گیان بەخت کردووانی کۆمەڵە بەر و بەڕێز ڕادەگرێت.


ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٢٥ی ئۆکتۆری ٢٠١٩ی زایینی

٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی



PM:11:59:25/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌