سیاسەتی نوێی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران دەربارەی پێوەندی تەلەیفوونی


ئاسۆی ڕۆژ/ وتەبێژی قووەی قەزاییەی ئێران (دەزگای داد) باسی لە سیاسەت و بەرنامەیەکی نوێی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئەو وڵاتە کرد دەربارەی پێوەندی گرتن بە تەلەیفوون و بە پێی ئەو هەواڵە زیندانییەکان تەنیا دەتوانن پێوەندی بە بنەماڵە و کەس و کاری خۆیانەوە بگرن و نەک کەسێکی دیکە. 
غوڵامحسێن ئیسماعیلی ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ ڕەزبەر وتی ئەم هەوڵە نوێیەی ڕێکخراوی زیندانەکان دەستی پێکردووە و بۆ ئەو مەبەستە ئەپلیکەیشن و بەرنامەیەکی تایبەتی کۆمپیوتێری ئامادە کراوە تا زیندانییەکان ژمارە تەلەیفوونی بنەماڵە و خزمەکانیان لەو بەرنامەیەدا تۆمار بکەن و "ئەوان تەنیا دەتوانن لەگەڵ ئەو ژمارە تەلەیفوونانە پێوەندی بگرن کە لەو بەرنامە کۆمپیۆتێرییەدا تۆمار کراوە."
بە بڕوای  ناوبراو، "ئەر کارە هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوە سەرئێشەی پێوەندی زیندانییەکان". 
لە زیندانە ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار کەس (بە پێی ئامارە ناڕەسمییەکان) زیندانین و بەشێکی بەرچاوی ئەو زیندانییانە بە هۆی جیاوازی بیر و بۆچوون و باوەڕیان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە زیندان کراوەن. جێێ ئاماژەیە کە ئەشکەنجە بەشێکی جیانەکراوە لە سیستمی زیندانی کۆماری ئیسلامییە کە لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی پەرەسەندنی ڕاگەیاندنەکان، زیندانییەکان بۆ ئاشکرا کردنی ئەشکەنجە و پێشگرتن لە سەربەنیست کردنیان لە ڕێگەی تەلەیفوونەوە پێوەندییان بە ڕاگەیاندنەکانەوە گرتووە و هەواڵ و زانیاری ناخۆی زیندانەکانیان داوە بە دەرەوەی زیندان. 
دوو زیندانی زیندانی سیاسی بە  ناوەکانی محەمەد حەبیبی و فەرهاد مەیسەمی لە توێی نامەیەک دا باسیان لە پیلانێکی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە بۆ پەردەپۆش کردنی جینایەتی و ئەشکەنجە و ئازارەکانیان دژ بە زیندانیان و بۆیە ئەم بەرنامە نوێیەیان خستۆتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

AM:11:55:23/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌