ترامپ: ئێران هەڵەبکات، زیانێکی گەورە دەکات



سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی ئەوەی کە ئەمریکا بە شوێن "شەڕ"وه‌ نییە، هۆشداری دایه‌ کۆماری ئیسلامی له‌ ئەگەر هەڵەییەک بکات، بە تووندی هەڵسووکەوتی لەگەڵ دەکرێت.
دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دوشەممە٢٩ی ڕەزبەر لە کۆبوونەوەی کابینە بە هەواڵنێرانی وت: "ڕێك لە کاتێکدا کە من هەوڵی کۆتایی هێنان بە شەڕەکانی خۆمانم هەیە، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هەیە شەڕێکی دیکە دەستپێبکەین. ئێمە لە له‌ ئه‌وپه‌ڕی ئامادەیی داین. ئەگەر ئێران هەڵە بکات، زیانێکی بێ وێنەی تووش دەبێت."
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی ١٧ مانگی ڕابردوو به‌ دوای هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی ناسراو به‌ به‌رجام، توندتر بۆته‌وه‌ و تا ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران چووه‌ پێشه‌وه‌. 
ئه‌مریكا سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئه‌وپه‌ڕی گوشاری بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ كه‌ دڵنیایی بدات به‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی كه‌ چالاكییه‌ ناوكییه‌كانی بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌تۆمی نییه‌، ناچار بكات، له‌ به‌رامبه‌ر دا كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی وه‌ستانه‌وه‌ و نه‌شه‌ڕ و نه‌ وت و وێژی گرتۆته‌ به‌ر.
ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ستی داوه‌ته‌ كۆمه‌ڵێك كرده‌ی شه‌ڕه‌نگێزانه‌ و دوایین كرده‌وه‌شی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆی عه‌ره‌بستانی سعوودی بوو كه‌ كۆده‌نگییه‌كی جیهانی بۆ مه‌حكووم كردنی ئێرانی به‌ دوای خۆیدا هێنا.

AM:08:42:23/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌