عادڵ ئەلجەبیر: دڵنیاین کە ئێران دەستی لە هێرش بۆ سەر "ئارامکۆ" بووە


وەزیری یارمەتیدەر وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕەزبەر وتی: ئێمە دڵنیاین کە ئێران دەستی بووە لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی "ئارامکۆ".
بە پێی توئیتی ڕۆژنامەی''سعوودی گازتە''و سەرچاوەکانی هەواڵ،عادڵ ئەلجەبیر ڕایگەیاندووە کە ئێران ڕێز لە یاسای سەروەری وڵاتان و یاسای نێونەتەوەیی ناگرێت.
هەروەها باسی لەوە کرد کە  بە پێی ئەو بەڵگانەی کە لە دەست عەرەبستان کەوتووە، دڵنیاین کە ئێران لە هێرش بۆ سەر "ئارامکۆ" دەستی بووە و باسی کردووە: هێرشی ئێران بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکان، دەرخەری پیلان و شەڕەنگێزییەکانی ڕژیمی ئێرانە لە ناوچەکەدا. ئێمە بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین ئەو موشەکانەی کە دامەزراوەکانی ئێمەی پێکاوە ئێرانین!
دوو دامەزراوەی گرینگی نەوتی عەرەبستان ڕۆژی٢٣ی خەرمانان کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانییەوە و بو بەهۆی دابەزینی زیاتر لە نیوەی ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوت لەو وڵاتە.
ڕیاز و واشینگتۆن بە خستنەڕووی بەڵگە ئێران بە بکەری ئەو هێرشانە بووە.

PM:05:56:22/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌