هۆک؛ پرۆگرامە ناوکییەکەی ئێران نەوەستێت، ئەگەری شەڕی ناوچەیی لە ئارادایە

سەرۆکی ژووری ئێرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای وتی؛ "پێشینەی چل ساڵەی کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە دەسەڵاتی ئێران لە ژێر کاریگەری هەڕەشە سەربازی و یان بەتاق کەوتنەوە دێتە سەر مێزی وت و وێژ. بنەمای کاری ئێمە لە ئێستادا بەتاق خستنەوەی ئێران و هەروەها سەپاندنی ئەوپەڕی گوشارەکان بۆ سەر دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە.”

برایان هۆک لەم کۆبوونەوەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەر بۆ تاوتوێ کردنی "سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێراندابەڕێوە چوو، ڕایگەیاند کە؛ "کاتێک کە بەرجام بەڕێوە دەچوو، ئێران سەرقاڵی پەرە پێدان بە چالاکییە موشەکییەکانی بوو لە عێراق و لوبنان و گواستنەوەی کەل و پەلی موشەکی بوو بۆ گرووپە میلیشیاکانی سەر بە خۆی.”

هۆک هەروەها باسی لەوە کرد کە "توندکردنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێران لە دابین کردنی سەرچاوەماڵییەکانی خۆی بۆ یارمەتی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە خۆی و لەوانە حیزبوڵڵا تووشی کێشە بێت و بوجەی سەربازی وڵاتەکەی ٢٨٪ دابەزیوە. بوجەی سپای پاسدارانیش ١٧٪ کەمی کردووە.”

برایان هۆک باسی لەوە کرد کە کۆمەڵێک زانیاری نهێنی دەربارەی چالاکییە موشەکییەکانی ئێرانی لایە و ئەوان لەو شێوەکاری خۆیان بۆ ڕاکێشانی بۆ سەر مێزی وت و وێژ بەردەوام دەبن و یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە کە ئەگەر ئێران بەهۆی گوشارەکانەوە دەست لە چالاکییە موشەکییەکانی هەڵنەگرێت، ئەگەری شەڕ لە ناوچەکە بەهێزە.


PM:07:40:16/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌