ڕوانسەر/ لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەوڵی ڕۆژ هەڵات گەیشتووە دوێنێ سێشەمە ڕێکەوتی ۱٦ڕەزبەر لاوێکی تەمەن ۲۰ ساڵەی خەڵکی شاری ڕوانسەر بەناوی "سوبحان کەریمی" لە ڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێی باسە بەوتەی سەرچاوەێکی نزیک لە بنەماڵەێ ناوبراو هۆکاری خۆکوشتنی سوبحان نەداری و دەست کورتیبووە.
بە پێی ئامارەکانی خودی کۆماری ئیسلامی زۆرترین ڕێژەی خۆکوشتن لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێرانە و گەنجانی کوڕ و کچ زۆربەی قوربانییان پێک دێنن.
بێ هیوایی و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ژیان پاڵنەری سەرەکی بۆ بە بن بەست گەیاندنی قوربانیانی خۆکوژییەکانی لە ئیران ولە کوردستان کە ڕاستەوخۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاماری تۆقێنەری خۆکوژییەکان لە ئێران و بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانە.

AM:11:22:10/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌