ئاماری تەڵاق لە پارێزگای کوردستان لە بەرزبوونەوە دایە

بە پێی ئاماری تۆماری تاکەکەسی پارێزگای کوردستان، لە ماوەی شەش مانگی دەستپێکی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاویەوە دوو هەزار و ٤٤ حاڵەتی تەڵاق لە شارەکانی کوردستان تۆمار کراوە.

هەر لەم پەیوەندەدا، حسێن سومی بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری تاکەکەسی پارێزگای کوردستان (سەبتی ئەحواڵ)، ڕایگەیاند: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، ۷هەزار و ٨۰هاوسەرگیری و ۲هەزار و ۱۱۷حاڵەتی تەڵاق لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

بە وتەی قسەکانی سومی، زۆرترین ڕێژەی تەڵاق لەشاری سنە بووە کە لە هەزار و ۹۱۰ هاوسەرگیری، ٦٨۱حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، مەریوان کە بە دوهەمین شار لە دوای سنە دادەنرێت، لەکۆی ٨٥۷هاوسەرگیری، ۳۲۱ تەڵاق تۆمار کراوە و سەقز بەسێهەمین شار دادەنرێت کە لە کۆی ٨۷٥هاوسەرگیری ۲٨۰ تەڵاق تۆمار کراوە.

بە پێی ئەم ئامارە، سەوڵاوا بە ڕێژەی ٢٣ تەڵاق، کەمترین حاڵەتی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.

جێی ئاماژەیە، کێشەی کۆمەڵایەتی و هەژاری وەک دوو هۆکاری سەرەکی تەڵاق لە ئێران دادەنرێت.


PM:09:21:06/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌