کرماشان؛ زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەشن

بەرپرسی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاریی شاری کرماشان، بە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند: زیاتر لە دوو هەزار منداڵ لەو پارێزگایە بێبەشن لە خوێندن و توانایی ڕۆیشتن بۆ قوتابخانەیان نییە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا لە ساڵی ڕابردوودا، ۲هەزار و ۷٥۷منداڵ لە تەمەنەکانی ٦بۆ ۱۱ساڵان ناونوسیان کردوە بۆ خوێندن کەبە پێی ئەم ڕێژەیە هەزار و ۲۰۰منداڵ بێبەش بوون لە خوێندن.

پێویستە بوترێ، گرانی لە ڕادەبەدەر و بێکاری، توانایی کڕینی خەڵک و بە تایبەت چینی هەژار و زەحمەتکێشی بە ڕادەیەک کەم کردۆتەوە کە توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان نییە و بێبەش بوونی منداڵانیش لە خوێندن کە تا دێ ڕێژەیان بەرزتر دەبێتەوە هۆکاری سەرەکییەکەی بۆ هەژاری بنەماڵەکان دەگەڕێتەوە.

PM:08:29:06/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌