لە قوتابخانەیەکی مەریوان تا ئێستا کتێب دابەش نەکراوە

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوت ڕۆژ بەسەر کرانەوەی قوتابخانەکان لە ئێران، قوتابیانی قوتابخانەی شاهیدی شاری مەریوان تا ئێستا کتێبیان بەسەردا دابەش نەکراوە.

بە هۆی کەمتەرخەمی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری، قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە بە هۆی کێشەی بێ کتێبی لە خوێندن دواکەوتوون و ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

PM:05:47:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌