پەنابەرێکی کورد لە وڵاتی تورکیە ژنەکەی خۆی کوشت

بەپێی هەواڵەکان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەنابەرێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی "ڕەحمان ئەعزەمی ڕاد" بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی، ژنەکەی بە چەقۆ کوشت و هەمان ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئیستانبول کرد.

ناسنامەی ژنەکە: موحیبەت مەحموودی، ٢٦ ساڵان و لە دایکبووی شاری مەهابادە، ناوبراو خاوەنی دوو منداڵە و ساڵی ڕابردوو لەگەڵ هاوسەرەکەی وڵاتی ئێرانیان جێ هێشتووە و پەنابەربوون لە وڵاتی تورکیە.

هاوسەری موحیبەت هۆکاری کوشتنی ژنەکەی بۆ پاراستنی نامووس گەڕاندۆتەوە.

جێی ئاماژەیە، موحیبەت یەکەم ژن نییە لە کوردستان دەبێتە قوربانی بیری کۆنەپەرەستانەی پیاوسالاری و لە ژێر پاساوی (پاراستنی نامووس)، دەکوژرێت؛ لە ساڵانی ڕابردوودا و لە سایەی یاسا و ڕێساکانی کۆماری ئیسلامی، دەیان و سەدان ژنی وەک موحیبەت بوونی قوربانی ئەم کلتوورە.


PM:05:32:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌