یەکێتی ئورووپا: لە بەرجام دێینە دەرەوە

سێ وڵاتی ئورووپایی واژۆکەری بەرجام هوشداریان دایە ئێران، لە ئەگەری دەستپێکردنی قۆناغی چوارەم لە کەمکردنەوەی پابەندییەکانیان بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی، لە (بەرجام)، دێنە دەرەوە.

یەکێتی ئورووپا بە شێوەی تایبەت بە کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو وڵاتە بە کەمکردنەوەی پابەندییەکانیان بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی، تا مانگی نوامبر لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی دێنە دەرەوە.

هوشداری سێ وڵاتی بریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان کە لە واژۆکەرانی ڕێکەوتنی بەرجامن، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەزبەر، ئەنجام دراوە و ئەم وڵاتانە بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە: بەرجام لە هەڵوەشانەوە نزیکە.

جێی ئاماژەیە، کۆماری ئیسلامی کە تا ئێستا لە سێ قۆناغدا پابەندییەکانی بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی کەم کردۆتەوە، ڕایگەیاندووە: لە ئەگەری بەردەوامی گەمارۆکانی ئەمریکا، و بێ هەڵوێستی ئورووپا بۆ هەوڵێکی جیدیی لەمبارەیەوە، لە مانگی خەزەڵوەردا، چوارەمین قۆناغی شکاندنی پابەندییەکانی بە بەرجام دەست پێ دەکات.

PM:03:37:28/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌