بەپەلە/ ئەمریکا؛ هێڕشەکەی سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی عەرەبستان لە باشووری ئێرانەوە ئەنجام دراوە!

ئاسۆی ڕۆژ/ بە پێی هەواڵی هەواڵنێری سی بی ئێسی ئەمریکا، هێرشەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە عەرەبستان، لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی و موشەکی جۆری کرۆزی ئێران لە باکووری ترین شوێنی خەلیجی فارسەەوە فڕیون و دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانیان بۆمباران کردووە.

ئێران پێشووتر هەر جۆرە پێوەندی لەگەڵ ئەو هێرشەی ڕەت کردبوویەوە.

 دوێنێ ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا باسی لەوە کردبوو کە هەندێک بەڵگەیان هەیە لە سەر ئەوەی کە ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوە بوو بێت.

بە هۆی ئەو هێرشە نیوەی ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستانی سعوودی نزیکەی ٥ میلیۆن بۆشکە پەکی کەوتووە و کاریگەری دیاری لە سەر نرخی نەوت بووە لە جیهاندا.

ترامپ، مایک پەمپێئۆی بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عەرەبستانی سعوودی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە. 


PM:06:46:17/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌