ئاژانس پشتڕاستی کردەوە؛ ئێران سەرقاڵی دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووە

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی خەرمانان، ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی دامەزراندنی سانتریفیوژی پێشکەوتووە و بەم کارە ژمارەی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی دوو ئەوندەی جاران کردووەتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فەڕانسە، ئەم ئاژانسە لە بەیاننامەکەی خۆیدا کە ڕۆژی ١٦ی خەرمانان توانیویەتی ئەو زانیارییانە پشتڕاست بکاتەوە نووسیویەتی ئێران "٢٢ سانتریفیوژی ئای ئاڕ ٤، یەک سانتریفیوژی ئای ئاڕ ٥ و ٣٠ سانتریفیوژی ئای ئاڕ ٦ و سێ سانتریفیوژی ئای ئاڕ ٨ی دامەزراندووە و سەرقاڵی دامەزراندنی ٢٢ سانتریفیوژی ئای ئاڕ ٤ی دیکە لە نیروگای نەتەنز. بە وتەی فرێدریک داهڵ وتەبێژی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ئەم دامەزراندنی سانتریفیوژانە لەو شوێنە لە ماوەی ڕابردوو دا تەنیا ١١ سانتریفیوژ بووە

ئەم ئاژانسە هەروەها لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوە کردووە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو هیچ کام لەو سانتریفیوژانە چالاکی پیتاندنی یۆرانیۆمیان ئەنجام نەداوە

بە پێی نووسراوەی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، لە بەڵگەنامەیەکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمدا هاتووە کە ئێران سەرقاڵی گۆڕینی لولەکێشی بۆ هێڵی سانتریفیوژەکانە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لولەکێشی ئێستا تایبەتە بۆ کۆکردنەوەی یۆرانیۆم بۆ سانتریفیوژەکانی جۆری "لێکۆڵینەوە و گەشەیە. ئاژانس هەروەها دەڵێت کە ئەم کارەی ئێران دەکرێت بە مانای پێشێلکردنی "بەرجامبێت

بە پێی ڕێکەوتننامەی ڤییەن، تاران قبوڵی ئەوەی کردووە کە ئاستی پیتاندنی یۆراینۆم لە دامەزراوەی نەتەنز تا ١٠ ساڵی داهاتوو ئەوپەڕەکەی ٥٠٦٠ سانتریفیوژ بێت.

بە پێی بەرجام، تاقیکردنەوەی زیاتر لە ٣٠ سانتریفیوژی ئای ئاڕ ٦ بۆ ئێران قەدەغەیە. ئەم خاڵە تا ساڵی ٢٠٢٣ واتە تا چوارساڵی دیکە بەردەوام دەبێت.

هەوڵەکانی ئێران لە پێناو پیتاندنی یۆرانیۆم دەبێتە هۆی ئەنبار کردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی کە ڕۆژئاواییەکان لەوە نیگەرانن کە ئێران بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی لێ بەرهەم بێنێت.


PM:03:40:09/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 54 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌