ڕووحانی بە ڕەسمی جێ بە جێ کردنی قۆناغی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێرانی بە "بەرجام" ڕاگەیاند

حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، شەو درەنگان، ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان، قۆناغی سێهەم لە پرۆسەی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەرجام دەخرێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە

ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، چەند کاتژمێر پاش لێکداوانەکانی برایان هۆک بوو کە ڕایگەیاند کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی دژی سیستمی گواستنەوە و فرۆشی نەوتی ئێرانی سەپاندووە.

ڕووحانی شەوی چوار شەممە ١٣ی خەرمانان پاش دانیشتنی لەگەڵ سەرۆکی سێ دەزگا (قوە) فرمانی دا بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کە لەم قۆناغەدا "سنوورەکانی لێکۆڵینەوە و گەشەیبەرنامە ناوکییەکەی ئێران، بشکێنن.

ڕووحانی وتی؛ لە ڕۆژی هەینی بەولاوە "شاهیدی پەرەگرتنی لێکۆڵینەوە و گەشە لە بواری جۆرەکانی سانتریفیوژە و سانتریفیوژی نوێ دەبین بۆ بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو.”

ڕاگەیاندنی وردەکانی قۆناغی سێهەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەڵێنەکانی لە بەرجام، پاش ئەوە دێت کە وت و وێژکانی ئێران و وڵاتانی ئۆرووپا و بە تایبەتی فەڕانسە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە بواری فرۆشی نەوت، بە ئەنجام نەگەیشت. ئێران داوای کردبوو کە ١٥ میلیارد یۆرۆ وەربگرێت. ئەو ١٥ میلیارد یۆرۆیە بۆ فرۆشی نەوت یان پێش فرۆش کردنی نەوتی ئێران بێت، بەڵام ئەمریکا ئەم داوایەی کۆماری ئیسلامی کە لە لایەن فەڕانسەوە خرابوویە ڕوو، ڕەت کردنەوە.


ئێران لە دوو قۆناغدا پابەندی بە بەڵێنەکانی لە بەرجام کەم کردۆتەوە، ئەم هەڵوێستەی ئێران لە لایەن ئۆرووپا و ڕووسیاوە سەرکۆنە کراوە و داوایان کردووە بە بەڵێنەکانی پابەند بمێنێتەوە. ئێران بۆ کەم نەکردنەوەی پابەندییەکانی داوای ١٥ میلیارد دۆلار دەکات. داواکارییەک کە تائێستا لە لایەن ئەمریکاوە ڕەت کراوەتەوە

گرژییەکانی نێوان ئێران ئەمریکا، بە دوای ١٥ مانگ لەمەوبەر لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام توند بۆتەوە. ئەمریکا دەڵێت ڕێکەوتننامەی بەرجام گەرەنتی ئەوە نادات کە ئێران دوای ساڵی ٢٠٢٥ دەستی بە چەکی ناوکی نەگات و پێویستی ڕێکەوتنێکی دیکە بکەین. ئێران ڕازی نییە. ئەمریکا بۆ ڕازی کردنی ئێران بە داواکارییەکەی کۆمەڵێک گەمارۆی جەرگبڕی لە دوو کەرتی نەوت و سیستمی بانکی دژی ئێران خستۆتەکار

بە پێی ئامارەکان ئێران لە مانگ دا لە نێوان ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بۆشکە نەوت لە ڕۆژ دا دەفرۆشێت. ئامانجی ئەمریکا بریتییە لە بە سفر گەیاندنی فرۆشی نەوت، کە سەرچاوەی گرنگی ئێرانە بۆ پشتیوانی کردنی لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی.



AM:09:10:05/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌