مەرگی تۆنی مۆریسۆن، براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێل تۆنی مۆریسۆن،


یەکەم ژنی ڕەشپێستی براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێل بەرەبەیانی ڕۆژی ٥ی ئاگۆست بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

ئەو تەنیا شاعیر و نووسەرێکی گەورە نەبوو، بەڵکوو ئەو یەکێک لە دەنگە بوێرەکانی داکۆکی کاری ئازادی و یەکسانی بوون لە ئەمریکا و هەموو جیهان. مۆریسۆن کاتێک کە مرد تەمەنی ٨٨ ساڵ بوو

تۆنی مۆریسۆن تەنیا ژنێکی ڕەش پێست بوو کە ساڵی ١٩٩٣ خەڵاتی نۆبێلی بۆ ئەدەبیاتی پێ بەخشرا.

تۆنی مۆریسیۆن ڕۆژی دوو شەممە ٥ی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٩ لە نەخۆشخانەیەک لە نیۆیۆرک بۆ هەمیشە ئەدەبیان و شیعر و نووسینی بە جێ هێشت.

مۆریسۆن ساڵی ١٩٣١ لە ئیالەتی ئۆهایۆ لە دایک بوو و لە نیوەی دەیەی ساڵی ١٩٦٠ چیرۆک و ڕۆمانەکانی بڵاو کردەوە

لە یەکێک لە ڕۆمانەکانی بە ناوی "شین ترین چاوکە ساڵی ١٩٧٠ بڵاو بوویەوە، بە چیرۆکێکی ڕاچلەکێنەر باس لە مەینەتییەکانی بنەماڵەیەکی ڕەش پێستی کرد. ناوبراو نا کۆتایی تەمەن و لە بەرهەمە بێ ژمارەکانی باسی لە ڕەنج و ئازادی ڕەشپێستەکان و بە تایبەتی ژنانی ڕەشپێستی کۆمەڵگای ئەمریکا دەکرد

بە دووهەمین ڕۆمانی بە ناوی "سۆلالە ساڵی ١٩٧٣ خەڵاتی بەناوبانگی پۆلیترزی وەرگرت و ناوبانگەکەی جیهانی بوویەوە.

هۆنەری ئەو تێکهەڵێکش کردنێکی ئۆستادانەی گێڕانەوەی زارەکی ڕەشپیستەکان لە فۆڕمی چیرۆکی مۆدێرن.

مۆریسۆن وتارنووسێکی لێهاتووش بوو و لە زۆربەی نووسراوەکانیدا ڕەخنەی لە قەوارەی دەسەڵاتخوازنە دەگرت.

زۆرێک لە بەرهەمەکانی تۆنی مۆریسۆن بۆ سەر زمانەکانی جیهان وەرگێڕدراونەتەوە.

"شینترن چاو، دولبەر، سروودی سولەیمان، "ماڵ” "بەخشینێک، بەهەشت و …. لە زومرەی نووسینەکانی مۆریسۆنن.


PM:03:32:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌