یادی ٤٠ ساڵەی کۆمەڵکوژی “قاڕنێ” بە دەستی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی

ئاسۆی ڕۆژ/ ئەمڕۆ ١١ی خەرمانان ساڵڕۆژی کوشتار و کۆمەڵکوژی ئاوایی "قاڕنێـیە. ئاوایی قاڕنێ گوندێکی کورد نیشینی سەر بە شاری نەغەدە لە ئۆستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە. ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویی ٢ی سێپتامبری ١٩٧٩ی زایینی پاش ئەوەی کە ئاوایی قاڕنێ بە چەکی قورس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە گەمارۆ دران، هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئاوایی و گەیشتنە هەر کەس بە دڕندانەترین شێوە کوژران. سەر و دەست و قاچیان لە لەش جیا دەکردنەوە

مەلا مەحموود مەستوورزادە ئاوایی گوندە کە هێرشی دڕندانەی خەڵکی ئاوایی بە دەستی جینایەتیکارانی کۆماری ئیسلامی دەبینێت، بە قورئانەوە بەرەوپیری هێزەکانی ڕژیم دەچێت و داوایان لێ دەکات بە خاتری ئەو قورئانە، خەڵک مەکوژن، ئەگەر بە دووی پێشمەرگەدا دەگەڕێن، وەرن ماڵ بە ماڵ بگەڕێن، هیچ پێشمەرگەیەک لە ئاواییدا نییە. لە بەرامبەردا هێزەکانی ڕژیم بە دڕندانەترین شێوە مەلا مەحموود دەکوژن و سەری دەبڕن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.

هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کوشتاری ژن و منداڵ و پیر و پەکەوتە بەردەوام دەبن تا تەواویان دەکوژن، ئەوانەی وا ڕزگاریان دەبێت، ئەو کەسانەن کە لە مەزرا خەریکی ئیش و کارن.

بە پێی زانیارییەکان "حەمیدڕەزا جەلالی پوورشارەدار پێشووری نەغەدە و بەرپرسانی ئەوکاتی ناوچەکە، دارودهستهی مهعبودی و سهرگورد نهجهفی و عهزیز قادری و مهلا حهسهنی لەو پلان دارێژەرانی ئەو جینایەتە بوون

لە جینایەت و کۆمەڵکوژی "قاڕنێ٦٨ کەس لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج قەتڵی عام کران..



AM:11:57:02/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌