چوونە سەرەوەی تێچووی خوێندن لە زانستگای ئازاد


ڕاوێژکاری سەرۆکی زانستگای ئازاد دەڵێت؛ تێچووی خوێندن بۆ خوێندکارانی ساڵانی ڕابردوو کە بەردەوامن لە خوێندن لەو زانستگایە، ١٠ بۆ ١٣٪ بەرز دەبێتەوە. 

ئەحمەدی دانیالی باس لەوە دەکات کە چوونە سەرەوەی تێچووی خوێندن بۆ لقەکانی پزیشکی لە نێوان ١٨ بۆ ٢٢٪ بەرز دەبێتەوە.

بە پێی پرۆژەیەکی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی ڕەفسەنجانی، بە کەم کردنەوەی زانستگا دەوڵەتییەکان، خوێندکارانی ئێرانیان ناچار کرد کە بۆ درێژەی خوێندن لە زانستگای ئازادی ئیسلامی درێژە بە خوێندن بدەن. بردنە سەرەوەی بڕی تێچووی خوێندن بۆ خوێندکارانی ئێران و بە تایبەتی لە دۆخە نالەبارەی ئابووری ئێران، تاڵانچییەتی ڕووتی بەکاڵا کردنی زانستە و لە سەروو هەموویانەوە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.



AM:09:41:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌