نتانیاهۆ هۆشداری دایە حەسەن نەسروڵلا و قاسم سلێمانی

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دایە حەسەن نەسڕوڵڵا و قاسمی سلێمانی و وتی؛ "وریای گفتار و کردارتان بن!”

نتانیاهۆ ڕوو لە حەسەن نەسڕۆڵڵا ڕێبەری حیزبووڵڵای لوبنان هۆشداری دا و وتی ئاگات لەو قسانە بێت کە دەیکەیت و بزانە چی دەکەی؟ ناوبراو هەروەها لە پەیامێکی هاوشێوە ڕوو لە قاسم سلێمانی فەرماندەی قودسی سەر بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی؛ "وریای قسەکانت بە و زۆرتر لەوەش وریای ئەو چالاکییانە بە کە ئەنجامی دەدەی.”

نتانیاهۆ ڕۆژی سێ شەممە ٥ی خەرمانان لە ئۆرشەلیم ڕوو لە ڕێبەری حیزبوڵڵای لوبنان وتی؛ "من ئەوەی کە نەسڕوڵڵا وتی بیستم. پێشنیارم بۆ نەسڕوڵڵا ئەوەیە ئارام بێت. ئەو باش دەزانێت کە ئیسرائیل توانای بەرگری لە خۆی هەیە و دەتوانێت دوژمنەکانی بە دانی باجی تاوانەکانیان ناچار بکات.

ئەم لێدوانانەی نتانیاهۆ لە کاردانەوە بە وتەکانی ئەم دواییانەی حەسەن نەسڕوڵڵا هات کە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردبوو و وت بووی کە بەم نزیکانە وڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی حیزبووڵڵا لە بەیرووت وەردەگرێتەوە

نتانیاهۆ هەروەها ڕۆژی دوو شەممە ٤ی خەرمانان ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئامادەیە بە هەر ئامرازێکی کە هەیبێت لە بەرامبەر ئێران بەرگری لە خۆی دەکات. بە بڕوای نتانیاهۆ ئێران لە چەن بەرە و ئەنجامی هێرشی خوێناوی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل لە شەڕ دایە



AM:11:42:28/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌