مەکرۆن وردەکاری گەڵاڵەکەی خۆی دربارەی ئێرانی پێشکەش بە ترامپ کرد (سڕکردن لە بەرامبەر سڕ کردن دا)

ئاسۆی ڕۆژ/ هەواڵنێرییە فەڕانسەوییەکان و ئاسۆشەیتێدپرێس ڕاپۆرتیان داوە کە ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە کاتی خواردنی نانی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وردەکاری گەڵاڵەکەی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا شی کردۆتەوە

هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێس لە زار دیپلۆماتێکی فەڕانسەوی ڕاپۆرتی داوە کە ئیمانۆئێل مەکرۆن لە دیدارە دوو کاتژمێرییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، وردەکاری پلانەکەی خۆی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ شی کردۆتەوە و هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە پێشگیری لە دەست پێڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی بەشێکە لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی فەڕانسە و ئەمریکا و وتوویەتی کە پاریس ماوەی چەند هەفتە لە سەر ئەم گەڵاڵەیە کاری کردووە

هەواڵنێرییەکانی فەڕانسە لە زار مەکرۆنەوە باسی ئەوەیان کردووە کە دۆخەکە لە ئاستێک دایە کە ئەندامان گرووپی ٧ لێک نزیک بوونەتەوە و تەوەرەی باسەکەی ترامپ و مەکرۆن بەرنامە ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامی و خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان بووە

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە دووی خەرمانان چەند کاتژمێر بەر لە کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٧ میوانی نانی نیوەڕۆی هاوتا فەڕانسەوییەکەی خۆی بووە

لە مانگەکانی ڕابردوو باس لە هەوڵەکانی فەڕانسە بۆ دەرباز کردنی بەرجام لەو قەیرانەی کە پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە گوڵانی ساڵی ڕابردوو تووشی بووە، بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرا

بەمانەشەوە هەواڵ دەربارەی ناڕەزایەتی ترامپ بەرامبەر بەو هەوڵانە بڵاو دەبوویەوە و کار گەیشتە ئەو ئاستەی کە ترامپ لە تویتێک دا ڕوو لە مەکرۆن نووسی؛ هیچ کەس بۆی نییە بە نوێنەرایەتی ئەمریکاوە لەگەڵ ئێران قسە بکات.”

لە پەراوێژی دانیشتنەکەی سەرانی جی ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەندێک لە شارەکانی فەڕانسە بەڕێوە چوو

ڕۆژێک بەر لە دەست پێکی کۆبوونەوەی وڵاتانی جی ٧، جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتەکەی خۆی و لە سەر داوای خۆی بۆ ئۆرووپا گەیشتە فەڕانسە و گۆیا چاوی بە مەکرۆن کەوتووە. زەریف دیدارەکەی لەگەڵ مەکرۆنی بە بنیاتنەر بۆ زیندوو ڕاگرتنی بەرجام وەسف کردووە

دۆناڵد تووسک، سەرۆکی شوورای ئۆرووپا لە بەردەم کۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی ٧ خوازیاری دۆزینەوەی زمانی هاوبەشی ئەندامانی ئەم  گرووپە داوای لەگەڵ کۆماری ئیسلام بوو چونکا بە وتەی ئەو "جیاوازی ڕۆژئاوا لەم بابەتەدا، کایە کردنە لە زەوی ئایەتۆڵڵاکانی ئێران و هەروەها ڕووسیە و چین.”

هەندێک لە سەرچاوەکان لە فەڕانسەوە پلانەکەی مەکرۆن بە گەڵاڵەی "سڕ کردن لە بەرامبەر سڕ کردندەزانن، بەو مانایەی کە بە پێی ئەو گەڵاڵەیە پێویست ناکات ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و ئێرانیش پێویست ناکات دەست لە پابەند بوونی بە بەڵێنەکانی لە بەرجام هەڵگرێت، بەڵکوو هەر دوو لا بۆ دەورەیەکی کورد هەوڵەکانی خۆیان دژ بە یەکتری ڕاگرن



PM:02:45:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌