مەرزییە ئەمیری بە ١٠ ساڵ و نیو و ١٤٨ قەمچی سزا درا

ئاسۆی ڕۆژ/  مەرزییە ئەمیری، هەواڵنێری ڕۆژنامەی "شرق" کە گوڵانی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەستگیر کرابوو، بە دە ساڵ و نیو و ١٤٨ قەمچی سزا درا.

سەمیرا ئەمیری، خوشکی مەرزییە ئەمیری، ڕۆژی شەممە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتیر نووسی؛ لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، شەش ساڵی ئەم دە ساڵە، دەبێ مەرزییەی خۆشکی بچێتە زیندان.

بەرپرسانی قەزایی کۆماری ئیسلامی هێشتا کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە و وردەکاری تۆمەت و چۆنییەتی دۆسییەی ئەمیری بڵاو نەکراوەتەوە.

مەرزییە ئەمیری ١١ی گوڵانی ئەمساڵ لە کاتی ڕووماڵ کردنی کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە بەردەم مەجلیسی شوورای ئیسلامی دەستگیر کرا و دواتر وتەبێژی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی تۆمەتەکەی ئەوی "ئەمنییەتی" ڕاگەیاند. لەو کۆبوونەوەیەدا لانی کەم ٣٥ کرێکار و ٤ چالاکی کرێکاری دەستگیر کران.


PM:04:19:24/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌