نتانیاهو؛ ئێران لە هیچ شوێنێک لە پارێزراو نییە

ئاسۆی ڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەم کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زاغەی چەک و تەقەمەنی و جبەخانەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە "پێشووتر وتبووم کە ئێران لە هیچ شوێنێک پارێزاو نیەە و من لە وتنی ئەم ڕستەیە زۆر جیددیم."

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، بنیامین نتانیاهو وتوویەتی؛ "ئێرانییەکان بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن، وڵاتێک کە دەڵێت ئێمە ئێوە لەناو دەبەین، هەر بۆیە ئێمە دژی ئەوان لە هەر شوێنێک کە پێویست بێت، دستیان لێ دەوەشێنین و بشزانن کە دەستی ئێمە دەتوانێت زۆر لەوانە درێژتریش بێتەوە.

ناوبراو کە بە مەبەستی دیدارێکی دوو ڕۆژە سەردانی ئۆکراینی کردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٨ی گەلاوێژ لە هۆتێلی شوێنی حەوانەوەکەی لە کیێف و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕوو لە ڕۆژنامەوانانی ئیسرائیلی کە لەو سەفەرەدا هاوڕێی بوون، لێدوانی داو.

نتانیاهو کە وەزیری بەرگری وڵاتەکەشی لە ئەستۆیە، لە وڵام بەم پرسیارەی هەواڵنێری وای نیت کە ئایا هەوڵە سەربازییەکانی ئیسرائیل دژی ئێران، عێراقیشی لە خۆ دەگرێت وتی؛ "من خۆم لە هێرش بۆ سەر ناوچەیەکی دیاریکراوی جوگرافیایی یان وڵاتێک سنووردار نەکردۆتەوە.

مانگی ڕابردوو لە ماوەی کەمتر لە ١٠ ڕۆژ دوو پادگانی هێزە میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران، سەرەتا لە ناوچەی ئامرلی لە ئۆستانی سەلاحەدین و پاشان لە پایەگای "ئەبوو محەمەد ئەلمحمداوی" کەمپی پێشووی ئەشرەف لە ئۆستانی دیالەی عێراق کرانە ئامانجی هێرشی گوماناوی ئاسمانی.

هەفتەی ڕابردوو بەڵام ئەنباری ڕکێتەکانی هێزی حەشدی شەعبی لە پادگانی "ئەلسەقر" لە ناوچەی باشووری بەغدا ئاگری گرت کە ئەو ئاگرەش گوماناوی بوو بە هۆی ئەو ئاگرەوە ڕاکێتەکان لە جبەخانەکەوە بەرەو ناوچە نیشتەجێ بووەکان دەتەقینەوە.

هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی لە ڕاپۆرتی پشڕاست نەکراوە، باسی ئەوەیان کردووە کە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو چوارەمین هێرشیش بۆ سەر یەکێک لە پایەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی موسڵ ڕووی داوە، بەڵام وردەکاری زۆر لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی ئیسرائیل بە بێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرا بکرێت لە وت و وێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، دوو لەو هێرشانەی بە هی وڵاتەکەی زانی.

ژێنێراڵێکی ئیسرائیلی بە ناوی یوسی کۆپرواسێر یەکێک لە فەرمەندە باڵاکانی پێشووی ئەرتەشیش پاش ڕووداوەکەی ئەنباری "ئەلسەقر" لە وت و وێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەفزیۆنی ٢٠ تێل ئەڤیڤ وتی؛ "عێراق بێ دەنگ دەبێت."

لە میانەی شەڕی ناوخۆیی سورییە لە ئێران هاوپەیمانانی دیمەشق بە ناوی "ڕاوێژکار" هەوڵیان بۆ ڕاگرتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چڕ کردەوە، ئیسرائیلیش لە پێناو وەستانەوە بەرامبەر بە "جێکەوتنی سەربازی ئێران لە سوریە" سەدان جار هێرشی کردۆتە سەر دەست و پێوەندەکانی ئێران لە سوریە.

ئاویگدۆر لیبێرمەن وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو بە ڕاشکاوانە وتی، موشەکەکانی ئێران کە بۆ عێراقی گواستوونەتەوە، لە لایەن ئیسرائیلەوە دەکرینە ئامانج.

لەم نێوانەدا، بەرپرسانی عێراقی کە هەفتەی ڕابردوو فەرمانی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکەی "ئەلسەقر"یان دەرکردبوو تا ئێستا ڕاگەیاندنێکیان دەربارەی ئەو لێکۆڵینەوە نەداوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی ڕاکێتەکانی جبەخانەی "ئەڵسەقر" کەسێک کوژراو و ٢٩ کەسی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵانی گەڕەکەکانی دەورووبەری جبەخانەکە بوون.

هەندێک لە بەرپرسانی عێراق لە کاردانەوە سەرەتاییەکان بە ئاگرەکەی "ئەلسەقر" هۆکارەکەیان بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا زانی کە بە پێی ڕێنمانی پسپۆری ئەو جبەخانەیە دروست نەکراوە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند ڕۆژ پاش ڕووداوەکەی "ئەلسەقر" فەرمانی دا کە جبەخانەکان لە شارەکان بەرنە دەرێ.

فەرمانی عەبدولمەهدی لە گواستنەوەی جبەخانەکان بۆ دەرەوەی ناوچە نیشتەجێبوونەکان، ڕەنگە دەری بخات کە بەرپرسانی عێراق لە هەڵسەنگاندنی خۆیاندا، لەو بڕوایەدا بن کە ئەم هێرشانە دووبارە دەبنەوە.

 


PM:02:25:20/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌