سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە دوای ڕێکەوتننامەیەکی نوێیە لەگەڵ یەکێتی ئۆرووپا

بوریس جانسۆن، لە یەکەم سەردانی پاش بوون بە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بۆ برۆکسێل لەگەڵ ڕێبەرانی یەکێتی ئۆرووپا دەڵێت کە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لەو یەکێتییە پێویستی بە ڕێکەوتننامەیەکی نوێ هەیە

جانسۆن دەڵێت؛ لە هەر ئەگەرێکدا – چ بە ڕیکەوتن و بە بێ ڕێکەوتن – وڵاتەکەی لە ڕێکەوتی دیاریکراوی ٣١ی ئۆکتۆبر لە یەکێتی ئۆرووپا دەچێتە دەرێ.

چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا بە بێ ڕێکەوتن کۆمەڵێک نیگەرانی هێناوەتە ئاراوە کە هەندێک لە ڕاگەیاندنی وڵاتان پێشبینی قەیرانێکی ئابووری لە وەها دۆخێکدایان کردووە.

 


AM:11:44:18/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 291 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌