سی ئێن ئێن؛ ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا تاقی کردنەوە مووشەکی ئەنجام دەدات

کاناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن دەڵێت بەرپرسانی ئەمریکایی بە پشت بەستن بە وێنە نهێنییەکان بەم هەڵسەنگاندنە گەیشتوون کە کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانی داهاتوو هەوڵ بۆ هاویشتنی موشەکێک دەکات کە "بە ئەگەری زۆرەوە لە لایەن وەک مووشەکی ماهوارەهەڵگر دەناسرێت، بەڵام ئەمریکا ئەو موشەکە لە پێناو گەشە پێدان بە بەرنامە موشەکییەکانی لێک دەدرێتەوە."

ئەم ڕاپۆرتە لە زار چەند بەرپرسێکی ئەمریکایی دەڵێت؛ ئەگەرچی تاران ئیدیعا دەکات کە هاویشتنی ئەم مووشەکە تەنیا بە ئامانجی ئاشتیخوازانە دەبێت، بەڵام لە بەرنامەی هاویشتنی ئەم موشەکە ڕێک لە هەمان تێکنۆلۆژی بالیستیکی نێوان قاڕەکان کەڵک وەرگیراوە کە کۆماری ئیسلامی توانای هێرش بۆ سەر خاکی ئەمریکا لە داهاتوو دا دەبێت.


AM:11:20:18/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌