ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران

بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمهڵانی خهلكی كوردستان رایدهگهیهنین:


١-  حیزبهكانی پێكهێنهری ناوهندی هاوكاریی، ههمووكاتبڕوایان بهچارهسهری مهسهلهی كورد لهكوردستانی ئێران بهرێگای ئاشتیخوازانه و دادپهروهرانه و دیالۆگههبووه و ههیه‌‌، بهڵام بهداخهوه لهلایهككۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای بهچارهسهری سیاسی مهسهلهی كورد نهبووه، و لهلایهكی دیكهوهئهزموونی وتووێژهكانی ڕابردووش زیاتر كهش و ههوای بێ متمانهیی درووست كردووه


۲_ لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هێندێک ناوەند و لایەنی سەربەخۆی نێونەتەوەیی لە گەڵ ناوەندی هاوکاری لە پێوەندیدان. مەبەست لەو پێوەندییانە یارمەتیدان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی ئاشتیانە بۆ مەسەلەی کوردە.

 

٣- هەرکات مهرجهكانی دانوستانێکی جیددی بۆ چارهسهری پرسی كورد لهكوردستانی ڕۆژههڵات وهدی بێ، بە دڵنیایی ناوهندی هاوكاری ڕای گشتیی و كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان لێ ئاگادار دهكاتهوه‌.


ناوهندی هاوكاریی حیزبهكانی كوردستانی ئێران


ڕێكهوتی ۲۲ی پوشپەڕی ۱۳۹۸


PM:03:59:30/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌