شنۆ/ کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی هەینی ۱٤ی پوشپەڕ کچێکی تەمەن ۱٦ساڵی خەڵکی ئاوایی "تاژان دەرە" ی سەربە شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەو هەواڵە "شیوا شەعبانی" لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی "شیوا"، ئەو مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
زۆرێک لە چاودێرانی کۆمەڵایەتی دابەزینی تەمەنی خۆکوژی بۆ منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، بە زەنگی مەترسییەکی جیددی بۆ کۆمەڵگا دەزانن.
زاڵ بوونی یاسا و دابونەریتی کۆن، هەژاری، بێکاری، بارگرانی ئابووری و بەدی نەکردنی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتوو هۆکارە سەرەکییەکانی پەنا بۆ خۆکوشتنە لە لایەن خەڵک و گەنجانی ئێران و بە تایبەتی کوردستانەوە. 


PM:08:55:06/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌