تێزاب کرا بە سەروچاوی شارۆمەندێکی پیرانشاریدا

بە پێی هەواڵەکان، دوێنێ یەک شەممە ١٩ی جۆزەردان تێزاب کرا بە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عیرفان ئەحمەدی ٣٦ ساڵان لە شاری پیرانشاری سەر بە ئۆستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم تێزاب پاشینە لە لایەن دەست و پێوەندەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئەنجام دراوە.

بە وتەی بەرپرسانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پیرانشار، عیرفان ئەحمەدی بە هۆی قوڵی برینەکەی و نەبوونی کەرەستەی پێویستی بۆ دەرمان و چارەسەر بە پێشنیاری دکتۆرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ.

تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک دەربارەی برین و چارەسەرەکانی عیرفان ئەحمەدی لە بەر دەست دا نییە.


AM:10:07:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌