کوشتنی کادێرێکی سپای پاسداران لە چاڵدێران


بە پێی هەواڵەکان، بە هۆی تێکهەڵچوونێکی سەربازییەوە، رۆژی سێ شەمەم ٧ی جۆزەردان، لە نزیک گوندی "سێگرک"ی سەر بە چاڵدێران ، کادێرێکی سپای پاسداران بە ناوی "ئیبراهیم ئاخوندزادە" خەڵکی شاری "ئاواجیق"ی سەر بە چاڵدێران کوژراوە.

تا ئێستە هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو شەڕەی نەگرتۆتە ئەستۆ. لە لایەکیترەوە میدیا حکوومەتییەکان کوژرانی ئەم کادێرەی خۆیان بۆ شەڕ لە گەڵ حیزبە کوردییەکان دەگێڕنەوە.

چەند رۆژ لەوە پێش و رۆژی یەکشەممە ٥ی جۆزەردان "کوورش حاجی مورادی" بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شائاباد لە پارێزگای کرماشان لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا و تا ئێستە هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و هیچ لایەنێکیش کوشتنی ئەم کەسەی نەگرتۆتە ئەستۆ.


AM:11:27:29/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌