کوژران و بریندار بوونی سێ مەواد فرۆش لە شاری سنە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە، ٧ لە سەر ٨ی جۆزەردان، سێ کەس لە مەواد فرۆشەکانی شاری سنە بە ناوەکانی "بەرزان"، "هادی" و "ئارام" لە گەڕەکی "کوێرئاوا"ی سنە، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکراوەو دوو کەسیان بە ناوەکانی "بەرزان " و "هادی" کوژراون و کەسەکەیتریان بە ناوی "ئارام" بە خەستی بریندارەو لە ژێر چاوەدێری دۆکتۆردایە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند کە ئەم کەسانە لە مەواد فرۆشە ناوزڕاوەکانی گەڕەکی کوێرائاو بوون بە تایبەت ئارام کە چەندین ساڵە بەم کارەوە سەرقاڵە. هەر ئەو سەرچاوەیە ئەوەی راگەیاند کە ئەم کەسانە لە ناو پژۆیەکی ٤٠٥ دا بوون کە تەقەیان لێکراوەو بکوژەکانیش هەڵهاتوون.

تا ئێستە نەزانراوە کە ئەم کەسانێکەوە کوژراون و هیچ لایەنێک بە رەسمی کوژرانی ئەم کەسانەی نەگرتۆتە ئەستۆ.


AM:11:07:29/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌