برای هاوڕێیەکی گیابەختکردووی کۆمەڵە، لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٨ی جۆزەردان "کاک فاتێح تاهیری" کەسایەتی خۆشناوی شاری سەقز و برای هاوڕێی گیانبەختکردوو "ئەفخەمی تاهیری" بە هۆی چوونەسەرەوەی تەمەن و نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک فاتێح تاهیری کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری سەقز و هەروەها شاعیرێکی هەست ناسک بوو کە بەداخەوە شیعرەکانی لە خۆیدا چاپ و بڵاو نەبوونەوەو دوای چەند ساڵ چاوەڕوانی هاوینی ٢٠١٨ یەکەم دیوانە شیعری لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوەو بەشێکی زۆری بەرهەمەکانی هێشتا چاپ نەبوون.

لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەوە ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک "فاتێح تاهیری" دەکەین و هیوای سەبووریمان هەیە بۆیان.


AM:10:46:29/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1765 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌