جرێمی هانت؛ ئێران ئیرادەی ئەمریکا بە کەم نەگرێت!

ئاسۆی ڕۆژ/

جرێمی
هانت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی مای نیگەرانی خۆی لە توندبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند و ڕوو لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هۆشداری دا؛ پەیامەکەی ئەمریکا بە دروستی وەربگرن

جرێمی هانت کە لە مەقەڕی ئۆرووپایی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ قسەی دەکرد، بە ئاماژە بە دیداری نێوان خۆی و هاوتا ئەمریکاییەکەی وتی؛ واشینگتۆن بە دوای شەڕەوە نییە، بەڵام ئەگەر ئێران هەڵەیەک بکات، ئەمریکاییەکان بە توندی وڵام دەدەنەوە.

وەزیری دەرەوەی دوێنێش نیگەرانی خۆی لە توندبوونەوەی بارگرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەشاردەوە و وتبووی؛ بە ئێرانییەکان دەڵێم هەڵوێستی ئەمریکا و بە تایبەتی لە ئێستادا بە کەم نەزانن، ئەوان خوازیاری شەڕ لەگەڵ ئێران نین، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکرێتە ئامانج، وڵامی ئەوان (ئەمریکا) زۆر توند دەبێت و ئەمە ئەو شتەیە کە ئێرانییەکان دەبێت زۆر بە ورد و وریاییەوە بیبیستن

جرێمی هانت هەروەها هۆشداری دایە ئێران کە دەبێت ئێران چالاکی و هەوڵەکانی بۆ ئاژاوەگێڕی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە کۆتایی پێ بێنێت

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و پاش بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاستاران و ناردنی کەشتییە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ کەنداو و لە بەرامبەر دا پاشگەز بوونەوەی ئێران لە هەندێک لە بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتننامەی ناسراو بە بەرجام توندتر بۆتەوە و ئەگەری بەریەک کەوتنی سەربازی لە نێوانیاندا زیاد بووە



PM:04:24:21/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌