کوژران و بریندار بوونی سێ کەس، بە هۆی رووداوی هاتۆچۆوە لە جادەی مەهاباد- ورمێ

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتوە ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ۳۰گوڵان ڕوداوێکی هاتوچۆ لەجادەی نێوان مهاباد - ورمێ ، لە نێوان دوو ماشێنی لە جۆری پژۆ پارس ڕوویدا کە بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.

خراپی جاددەو بانەکان، ناستاندارد بوونی جۆری ماشێنەکان، خێرایی زۆر و لە بەرچاو نەگرتنی یاساکانی هاتوچۆ هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوی هاتووچۆن لە ئێران و کوردستان.


PM:11:03:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌