سێ کەس لە بەشداربوانی کۆبوونەوەی نا بۆ کوشتنی ژنان بە بیانووی نامووس پەرەستی، تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگایان درایە پاڵ

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٢٨ی گوڵان سێ کەس لە چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان و بەشداربوانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە کوشتن بە پاساوی نامووس ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شاری مەریوانەوە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگایان درایە پاڵ

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، هەرکام لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی مەریوان بە ناوەکانی، سومەییە رووزبە، دیمەن فەتحی و حەمەی دانش تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگایان درایە پاڵ.

دادوەری دۆسییەکەی ئەم سێ چالاکە مەدەنییە سوور بوو لە سەر ئەوەی کە دەبێ ئەم سێ کەسە دەستبەسەر بکرێن، بەڵام دوای بەرگری کردنی پارێزەرەکەیان بە دانانی بارمتەی ٢٥ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

رۆژی پێنج شەممە ٢٦ی گوڵان بە ناڕەزایەتی بە کوشتن بە پاساوی نامووس پەرەستی و پەرە سەندنی ئەم دیاردە ناشارستانییە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە گۆڕستانی مستەفا لە مەریوان بەڕێوە چوو کە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە هێرش کرایە سەر بەشدار بوانی کۆبوونەوەکە و ٦ کەس دەستگیرکران .


PM:04:11:18/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌