تەرمی کچێکی لاوی مەریوانی دۆزرایەوە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٢١ی گوڵانی ١٣٩٨، تەرمی کچێکی لاوی مەریوانی دۆزرایەوە کە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی یاسایی شاری مەریوان کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، نەرمین وەتەن خا، ٢٣ ساڵ تەمەن و تەنیا کچی بنەماڵەکەی بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوەو تا ئێستە نازانرێت بە دەستی کێ و بە چ هۆکارێک کوژراوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەو کچە تووشبووی ماددە سڕکەرەکان بووەو هەروەها باوک و دایکیشی بەساڵاچوو بوون، بۆیە تا ئێستە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی نەکراوە.


AM:12:38:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 237 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌